2013/07/08

کوردەکە عێراقی گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی



دوێنێ 07/07 کۆتایی هات بەیارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ و هەڵبژاردەی عێراقیش خۆی گەیاندە ئۆرۆگوای..

لەکاتژمێر 18:00 هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بووەوە دوای 120 خولەکی یاری و لێدانی 5 تۆپی جێگیر لەخاڵی سزا توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی...


دوای ئەوەی گێمی یەکەم لەبەرژەوەندی عێراق بە ئەنجامی 2*1 کۆتایی هات، بەڵام عێراق نەیتوانی تا خولەکی 90 پارێزگاری لەئەنجامەکە بکات و لە پێنجی خولی سەرەتای گێمی دووەم کۆریا توانی ڕەزامەندی عێراق وەربگرێت بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و ناوبژیوان ناچاری گێمی زیادکراو بکەن.

لەگێمی زیادکراودا یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەکە ڕێکەوتنی عێراق و کۆریای بەیەکسانبوون هەڵوەشاندەوە، بەڵام لەکاتی زیادکراوی گێمی دووەمی زیادکراو کۆریا دووبارە ڕێکەوتەوە.

لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و عێراق لێدانی سێیەمیان لەدەستدا و بەگرتنەوەی تۆپی پێنجەمی کۆریا و چوونەژووەرەوەی تۆپی پێنجەمی عێراق، فەرحان شکور سەرکەوتنی عێراقی ڕاگەیاند.

لەلایەکی تریشەوە غانا لە چیلی بردەوە بە ئەنجامی 4*3 لەکاتی زیادکراودا و دەبێتە میوانی فەڕەنسا.


>> ئەنجامی یارییەکانی 07/07ی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی لاوان:

- عێراق 5 (3*3) 4 کۆریای باشوور
- غانا 4*3 چیلی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق