2013/07/07

یانەی ڕیاڵ مەدرید گەشتی 2013ی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گەشتی 2013ی خۆی ئاشکراکرد و 7 یاری دۆستانە وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرزی 2013-2014 ئەنجام دەدات.


4 یاری لە ئەمریکا و بۆ یەکەمجاریش ڕوودەکاتە ئینگلتەرا. و گەشتەکە لە 21ی تەممووزی 2013 دەست پێدەکات و لە 10ی ئابی 2013 کۆتایی دێت.

لەو 7 ڕووبەڕووبوونەوەدا، 2 یانەی ئیتاڵی و فەڕەنسی و یانەیەکی ئینگلیزی و ئەمریکی دەبێتەوە و هێشتا تیپێکی دیاری نەکردووە..

>> خشتەی ڕووبەڕووبوونەوە دۆستانەکانی ڕیاڵ مەدرید:

21/07 - بۆرنیمۆث * ڕیال مەدرید - بۆرنیمۆث / ئینگلتەرا.
24/07 - ئۆڵۆمپیک لیۆن * ڕیال مەدرید - لیۆن / فەڕەنسا.
27/07 - ریال مەدرید * پاریس سان جێرمان - گۆنتەبێرگ / سوید.
01/08 - ڕیال مەدرید * لۆس ئەنجلۆس گالاکسی - فینیکس / ئەمریکا.
03/08 - ڕیال مەدرید * یۆڤانتۆس یان ئیڤەرتۆن - لۆس ئەنجلۆس / ئەمریکا.
06-07/08 - ڕیال مەدرید * لەدڵنیا کردنەوەدایە - میامی / ئەمریکا.
10/08 - ڕیال مەدرید * ئینتەرمیلان - سانت لویس / ئەمریکا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق