2013/07/04

ئیسپانیا یەکەمە و بەڕازیل 13 پلەی وەرگرت و عێراقیش 3 پلەی بەخشی

ئەمڕۆ 04/07 یەکێتی جیهانیی تۆپی پێ (فیفا) ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ مانگی تەمموز ئاشکرا کرد.

دوای کۆتایی هتنی پاڵەوانیەتی جامی کیشوەرەکان ڕیزبەندی هەڵبژاردە بەشداربووەکان گۆڕاوە و بەڕازیل گەڕایەوە 10 هەڵبژاردەی جیهان و ئیسپانیاش یەکەمە و 80 خاڵی لەدەست داوە...

سەبارەت بەهەڵبژاردەی عێراقیش، هەڵبژاردەکە دەیەمی ئاسیایە و بە بەخشینی 3 پلە، ڕیزبەندی 101ی جیهانی گرتووە و خاوەنی 335 خاڵە.
لەو کاتەی ڕیزبەندی جیهانی دانراوە، عێراق لە تشرینی یەکەمی 2004 لە پلەی 39 بووە کە بەرزترین پلەی بووە، و نزمترین پلەشی  دەگەڕێتەوە بۆ تەممووزی 1996 کە 139..

>> ڕیزبەندی 10 هەڵبژاردەی یەکەمی جیهان:

ڕیزبەندی (لە مانگی 6) . هەڵبژاردە - خاڵ

1 (1). ئیسپانیا - 1532 خاڵ
2 (2). ئەڵمانیا - 1273 خاڵ
3 (7). کۆڵۆمبیا - 1206 خاڵ
4 (3). ئەرجەنتین - 1204 خاڵ
5 (5). هۆڵەندا - 1180 خاڵ
6 (8). ئیتاڵیا - 1142 خاڵ
7 (6). پورتوگال - 1099 خاڵ
8 (4). کروانیا - 1098 خاڵ
9 (22). بەڕازیل - 1095 خاڵ
10 (12). بەلجیکا - 1079 خاڵ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق